‌کاریگەری خۆراکە توونەکان لەسەر تەندروستی مرۆڤ چییە ؟

وێستگە ستایل-

نوێترین توێژینەوەی زانستی دەرەنجامێکی سەرنجڕاکێشی سەبارەت بە سوودەکانی خواردنە توونەکان و ڕۆڵی کاریگەرییان لە پاراستنی تەندروستی دڵ و مولولەکانی خوێن و ڕێگریکردن لە دووچاربوون بە نەخۆشییەکانی دڵ ئاشکراکردووە.

ئەم توێژینەوە چینییە بە بەشداریکردنی نزیکەی 54,859 کەس ئەنجامدراوە و دەریخستووە ئەو کەسانەی کە لە هەفتەیەکدا 6 بۆ 7 جار خواردنە توونەکان دەخۆن مەترسی تووشبوونیان بە جەڵدەی دڵ و مێشک بە ڕێژەیەکی بەرچاو کەمدەبێتەوە بە بەروارد بەو کەسانەی کە خۆیان لە خۆراکە توونەکان بەدووردەگرن.

جێگەی ئاماژەیە ئەم توێژینەوە زانستییە ئەو پێکهاتە سەرەکییە چالاکەی نێو بیبەری توونی ئاشکراکردووە کە ڕۆڵێکی پارێزەری هەیە بۆ ڕێگریکردن لە توووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ و بە تایبەت جەڵدەی دڵ، ئەو پێکهاتەیەش کاپسیسینە.

ئەم پێکهاتەیە لە ڕووی زانستییەوە بەرپرسە لە  هاندانی بەرهەمهێنانی ماددەی نیتریک ئۆکساید، بەو پێیەی نیتریک ئۆکساید یارمەتی فراوانبوون و زیاتر ڕۆیشتنی خوێن دەدات بە مولولەکانی خوێندا، جگە لەوەش ئەم پێکهاتەیە لە دوور مەودادا دەبێتە هۆی دابەزاندنی بەرزە فشاری خوێن.


PM:03:00:13/09/2025


ئه‌م بابه‌ته 204 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌