بۆیەی ڕەنگکردنی قژ مەترسیدارە بۆ نەخۆشانی سەدەفیە
وێستگە ستایل-
هەندێک پێکهاتە لە بۆیەی قژدا کاردەکەنە سەر خراپترکردنی حاڵەتی نەخۆشی سەدەفیەی پێست، ئەم پێکهاتە کیمیاویانە هەستیاری و هەوکردن دروست دەکەن بەتایبەتی ئەگەر پێستی سەری کەسەکە پێشتر هەستیاری هەبووبێت، دکتۆر سامی وەلی پسپۆڕی پێست و جوانکاری لەم باسەدا پێکهاتە سەرەکییەکانی نێو بۆیەی قژی خانمان و ڕێکارەکانی خۆپارێزی دەخاتەڕوو.
- پێکهاتە سەرەکییەکانی ناو بۆییە بریتین لە :
1- پاڕافینیلێنەدیامین (PPD).
2- ئەمۆنیا.
3- بۆن.
4- ئەلکحول.
- پێویستە چی بکەین؟
1- بۆیەی قژی بێ ئەمۆنیا بەکاربهێنە.
2- هەمیشە پێش.بەکارهێنانی تاقیبکەرەوە لەسەر بەشێکی بچووکی پێستت.
3- لە شوێنی باوەڕپێکراو بەرهەمەکانتان بەردەست بخەن.
PM:04:24:11/09/2025
ئهم بابهته 748
جار خوێنراوهتهوه