سەرئێشە ئاماژەیە بۆ هەندێک نەخۆشی مەترسیدار
وێستگە ستایل-
دکتۆرە ئیرینا ڤۆلگینا پزیشکێکی پرۆفیسۆرە لە بەشی چارەسەرەکان لە کۆلێژی پزیشکی زانکۆی Education، ئەم خانمە پزیشکە لە ڕاپۆرتێکیدا ئاماژە بە سەرئێشە دەکات.
لە وتەکانی دکتۆرە ئیرینا ئەوە دەردەکەوێت کە سەرئێشە هەموو جارێک تەنها نیشانەیەکی بێزارکەر و ناڕەحەت نییە، بەڵکوو هەندێک جار پێویستە بە وردی بەدواداچوونی بۆ بکرێت تاوەکو بتوانرێت نەخۆشییە مەترسیدارەکان لە کاتی خۆیدا دەستنیشانبکرێت.
سەرئێشە دەکرێت نیشانە بێت بۆ زۆر نەخۆشی جیاواز بۆ نمونە لە کاتی بەرزە فشاری خوێندا ئازارەکە لە پشتی سەر دەستپێدەکات و پاشان بڵاودەبێتەوە بۆ تەواوی سەر، هەروەها لەوانەیە دڵتێکەڵهاتن و ڕشانەوەی لەگەڵدا بێت.
جێگەی ئاماژەیە سەرئێشە دەکرێت ئاماژە بێت بۆ پەککەوتنی ڕۆیشتنی خوێن بە شا دەمارەکانی مێشکدا، ڕەقبوونی خوێنبەرەکان یاخود تێکچوونی هاوسەنگی هۆرمۆنەکان.
هەبوونی سەرئێشەی تووند یەکێکە لە نیشانە گرنگەکانی هەریەکە لە شەقیقە و لووی مێشک، هەربۆیە پێویستە لە کاتی هەستکردن بە ئازاردا پشکنین بکەیت و دڵنیابیتەوە لە تەندروستی خۆت.
PM:03:55:11/09/2025
ئهم بابهته 2592
جار خوێنراوهتهوه