‌توێژینەوەیەک: قڕکەری مێروو مەترسییە لەسەر ژیانی منداڵانی توشبوو بە شێرپەنجەی خوێن

وێستگە ستایل-

ئەنجامی توێژینەوەیەکی نوێ ئاشکرایکردووە ئەو منداڵانەی توشبووی شێرپەنجەی خوێنن و دایکیان لە ماوەی دووگیانیدا بەرکەوتنی هەبووە بەوقڕکەری مێروو، مەترسی مردنیان زۆر دەبێت.

توێژینەوەکە لەسەر 800 منداڵی توشبوو بە جۆرێکی شێرپەنجەی خوێن ئەنجامدراوە بۆ زانینی کاریگەری ئەم ماددە کیمیاوییە وتوێژینەوەکە ماوەی ٥ ساڵی خایاندووە.

ئەنجامەکان سەلماندویانە ڕێژەی منداڵانی توشبوو بەم شێرپەنجەیە %61 ە بەراورد بەو منداڵانەی لەسکی دایکیان بەرکەوتەی قڕکەری مێروو بون  مەترسی مردنیان %91 ە .

هاوکات توێژینەوەکە سەلماندویەتی بەلایەنی کەمەوە %92 ی منداڵان لە سکی دایکیان و پاش لەدایکبوون بەرکەوتنیان هەیە بە قڕکەرە کیمیاوییەکان.

ئەنجامی توێژینەوەی پێشتر سەلماندویەتی بەرکەوتنی منداڵان بە دوکەڵی ژەهراوی وەک دوکەڵی توتن و هەوای پیس مەترسی توشبوونی منداڵ بە شێرپەنجە زیاد دەکات، ئەمەش زیاتر لە وڵاتانی دواکەوتوو تۆمار دەکرێت.


PM:03:41:11/09/2025


ئه‌م بابه‌ته 1124 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌