8 میوەی سروشتی خەوێکی قووڵت پێدەبەخشن
وێستگە ستایل-
دەرەنجامی چەندین توێژینەوەی زانستی ئاشکرایانکردووە کە دەکرێت میوەکان کاریگەرییەکی ئەرێنیان هەبێت لەسەر ماوە و کوالیتی نووستنی مرۆڤ، ئەم دەرەنجامە بەتایبەت لەگەڵ هەندێک میوەدا ڕاستە وەک کیوی، مۆز، شلک و گێلاس.
- ئەمانە 8 میوەن کە تایبەتمەندن بە باشترکردنی سوڕی نووستنی مرۆڤ:
1- گێلاس: بەهۆی پێکهاتەی میلاتۆنین و تریپتۆفانەوە ئەم میوەیە سوڕی نووستنی مرۆڤ بە تەندروستی دەهێڵێتەوە.
2- مۆز: توێژینەوەکان سەلماندوویانە کە مۆز بەهۆی دەوڵەمەندی بە هەریەکە لە کانزاکانی پۆتاسیۆم و مەگنسیۆم پشوو بە جەستەی مرۆڤ دەدەن و ئارامی دەکەنەوە.
3- شلک: پێکهاتەی میلاتۆنین و ڤیتامین B5 لە ناو شلکدا هانی بەرهەمهێنانی میلاتۆنین و هۆرمۆنی سیرۆتۆنین دەدات.
4- پڕتەقاڵ: میوەی دڵخوازی زۆرینەی خەڵکە، سەرەڕای ئەوەش پڕتەقاڵ سەرچاوەیەکی گرنگی میلاتۆنین و کۆلینە کە سوڕی نوستن چالاک دەکەن.
5- ترێ: دەوڵەمەندە بە هەریەکە لە دژە ئۆکسێنەرەکان، مەگنسیۆم و ڕیشاڵەکان کە وا دەکەن مرۆڤ هەست بە تێری بکات و لە برساندا خەبەری نەبێتەوە و نووستنی تێکبچێت.
6- ئەنەناس: توێژینەوەکان دەریانخستووە ئەم میوەیە دەبێتە هۆی هاندانی مێشک بۆ بەرهەمهێنانی هۆرمۆنەکانی نووستن.
7- کیوی: دەکرێت وەک چارەسەرێک بەکاربێت بۆ ئەو کەسانەی کە حاڵەتی خەوزڕانیان هەیە، بەو پێیەی کە پێکهاتەیەکی زۆری سیرۆتۆنین و ڤیتامین C تێدایە و مرۆڤ ئارام دەکاتەوە.
8- ئەڤۆگادۆ: کوالیتی و ماوەی خەوی مرۆڤ زیاد دەکات بەهۆی مەگنسیۆم و ڕیشاڵێکی زۆر لە پێکهاتەیدا.
PM:03:32:11/09/2025
ئهم بابهته 1396
جار خوێنراوهتهوه