‌کەی پێویستە پشکنینی گشتی بکەیت ؟

وێستگە ستایل-

پشکنینی گشتی بریتییە لە کۆمەڵێک پشکنینی پزیشکی ڕۆتینی کە لەلایەن پزیشکی  تەندروستییەوە پێشنیار دەکرێن بە مەبەستی دۆزینەوەی پێشوەختەی هۆکاری مەترسی بۆ هەندێک نەخۆشی و پەتا، پشکنینی گشتی پێشنیار دەکرێت هەر پێنج ساڵ جارێک بۆ ئەو کەسانەی لە نێوان تەمەنی 18 بۆ 40 ساڵیدان، هەروەها هەر سێ ساڵ جارێک لە دوای تەمەنی 40 ساڵان، لەم باسدا دکتۆر هاوار نەقشبەندی پسپۆڕی نەخۆشیەکانی مەمک و غودە و کۆئەندامی هەرس و ناظور باس لە گرنگییەکانی پشکنینی گشتی و جۆرەکانی دەکات.

- گرنگییەکانی پشکنینی گشتی بریتین لە :
1- دەستنیشانکردنی حاڵەتی نەخۆشەکە.
2- زوو دەستنیشانکردنی نەخۆشیەکان بەتایبەتی ئەوانەی نیشانەیان نییە، بۆ ئەوەی زوو چارەسەر بکرێت.
3- پشکنینی هۆکارەکانی مەترسی بۆ نەخۆشییە درێژخایەنە باوەکان.
4- ڕێگریکردن لە ئاڵۆزییەکانی نەخۆشی.

- پشکنینەکانی پشکنینی گشتی بریتین لە :
1-پشکنینی کۆلیسترۆڵ و ترایگلیسیرید.
2- پشکنینی خوێن.
3- پشکنینی میز و پیسایی.
4- ئیکۆی دڵ.
5- پشکنینی فرمانی گورچیلە.
6- پشکنینی فرمانی جگەر.
7- پشکنینی شەکری خوێن و شەکرەی سێ مانگی.
8- پشکنینی کارکردنی غودەی دەرەقی.


PM:02:43:10/09/2025


ئه‌م بابه‌ته 576 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌