‌توێژینەوەیەک کاریگەرییەکانی تەنهایی لەسەر تەندروستی مرۆڤ دەخاتەڕوو

وێستگە ستایل-

نوێترین توێژینەوەی زانستی توانیوێتی کاریگەرییە چاوەڕواننەکراوەکانی تەنهایی لەسەر تەندروستی مرۆڤ درک پێبکات.

گۆڤاری "Scientific Reports" ئاشکرایکردووە کە تیمێکی نێودەوڵەتی لە توێژەران سەرقاڵی ئەنجامدانی تاقیکردنەوەیەکی زانستین بە ئامانجی دیاریکردنی کاریگەرییە دەروونی و جەستەیەکانی تەنهایی لەسەر تەندروستی مرۆڤ، ئەم توێژینەوەیە بە بەشداریکردنی نزیکەی 250,000 کەس لە 139 وڵاتی جیاوزی جیهانەوە بە ئەنجام گەیەندراوە.

دەرەنجامی ئەم توێژینەوەیە دەریدەخات کە تەنهایی نەک  تەنها کاریگەری لەسەر تەندروستی دەروونی مرۆڤ دەبێت، بەڵکوو ڕاستەوخۆ پەیوەندیدارە بە هەستکردن بە ئازارە جەستەییەکان بە جۆرێک ئەو کەسانەی لە ژیانیاندا تەنهان دوو جار زیاتر هەست بە ئازاری جەستە دەکەن بە بەراورد بە کەسانی دیکە.

جێگەی باسە ئەو کەسانەی بە تەنهایی ژیان بەسەر دەبەن بە ڕێژەی %80 زیاتر دووچاری کێشە تەندروستییەکان دەبنەوە، هەروەها بە ڕێژەی %26 زیاتر لە کەسانی ئاسایی ڕووبەڕووی دڵەڕاوکێ و نائارامی دەروونی دەبنەوە.


PM:12:35:10/09/2025


ئه‌م بابه‌ته 624 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌