ڕێکخراوی یونسێف کێشەیەکی مەترسیداری تەندروستی نێو منداڵان ئاشکرادەکات
وێستگە ستایل-
بە گوێرەی نوێترین ڕاپۆرتی خۆراکی لە لایەن ڕێکخراوی منداڵانی نەتەوە یەککگرتووەکانەوە کە ناسراوە بە (UNICEF)، بەم دواییانە بۆ یەکەمین جار لە مێژوودا قەڵەوی جێگەی کێش لاوازی گرتۆتەوە لە سەرتاسەری جیهاندا لە نێو منداڵان و تازە پیگەیشتووەکاندا.
بە گوێرەی داتاکان بێت ڕێژەی کێش لاوازی لە نێو تەمەنی 5 بۆ 19 ساڵاندا لە ساڵی 2000 دا %13 بووە بەڵام دابەزیوە بۆ نزیکەی %9,2، هەروەها ڕێژەی قەڵەوی بە پێچەوانەوە بەرزبوونەوەی بە خۆیەوە بینیوە بە جۆرێک لە %3 ەوە بووە بە %9,4.
ئەم زانیارییانە لە ئێستادا ئەوە پشتڕاستەدەکەنەوە کە لە تەواوی جیهاندا بەدەر لە بیابانەکانی ئەفریقای باشورر و باشووری ئاسیا، ڕێژەی قەڵەوی سەرکەوتووە بەسەر کێش لاوازیدا.
جێگەی باسە ئەم داتایانە لە 190 وڵاتەوە لە لایەن ئەم ڕێکخراوەوە کۆکراوەتەوە، هەروەها ئەو وڵاتانەی کە خاوەنی ئابوورییەکی بەهێزن زۆرترین ڕێژەی قەلەوی نێو تەمەنی منداڵان و تازە پێگیەشتوانیان تێدا تۆمارکراوە وەک %27 لە وڵاتی چیلی و %21 لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا.
PM:12:17:10/09/2025
ئهم بابهته 604
جار خوێنراوهتهوه