نیشانەکانی توشبوون بە مایەسیری دەرەکی چییە ؟
وێستگە ستایل-
مایەسیری دەرەکی بریتییە لە ئاوسانی خوێنبەرەکانی دەوروبەری کۆم کە حاڵەتێکی زۆر باوی نێو خەڵکە و زۆربەی کات ناڕەحەتی بۆ کەسی تووشبوو پەیدا دەکات بەو پێیەی دەکرێت ببێتە هۆی کۆمەڵێک نیشانە کە بەپێی قەبارە و شوێن دەگۆڕدرێن و ئایا خوێن مەینیان تێدایە یاخود نا، لەم بابەتەدا دکتۆر هاوار نەقشبەندی پسپۆڕی نەخۆشیەکانی مەمک و غودە و کۆئەندامی هەرس و ناظور سەرەکیترین نیشانە و جیاکەرەوەکانی مایەسیری دەرەکی ڕووندەکاتەوە کە بریتین لە :
1- هەبوونی گرێیەک لە دەوری کۆم.
2- ئازار یان ناڕەحەتی بەتایبەت لە کاتی دانیشتن، ڕۆیشتن، یان پیساییکردن.
3- خوران کە بەهۆی خورانی پێستی دەوروبەری کۆمەوە دروست دەبێت.
4- خوێنبەربوون، بەزۆری خوێنبەربوونەکە بێ ئازار دەبێت.
5- هەستکردن بە پڕبوونی ناوچەی کۆم یان فشار.
PM:03:15:04/09/2025
ئهم بابهته 764
جار خوێنراوهتهوه