‌بێجگە لە قەڵەوی هۆکارێکی دیکە دەبێتە هۆی پیربوونی دڵ

وێستگە ستایل-

ئەنجامی توێژینەوەیەک کە گۆڤاری "European Heart Journal" بڵاویکردۆتەوە هۆکارێکی دیکەی بێجگە لە قەڵەوی بۆ پیربوونی دڵ ئاشکراکردووە.

ئەم توێژینەوەیە لەسەر 21 هاوڵاتی بەریتانی ئەنجامدراوە کە داتا لەسەر پشکنینی دڵ و مولولەکانی خوێنیان وەرگیراوە، دەرکەوتووە تەنها کێشی زیادەی لەش هۆکاری پیربونی دڵ نییە و دابەشبوونی چەوری بەسەر ئەندامەکانی لەش ڕۆڵی کاریگەریان هەیە.

بەشداربووەکان تەمەنی دڵیان وەرگیراوە، تێبینی ئەوە کراوە تەمەنی ڕاستەقینەی بەشداربووەکان لەگەڵ دۆخی دڵ و مولولەکانی خوێن جیاوازی هەیە، ئەو کەسانەی ئەندامەکانی ناوەوەی جەستەیان بە چەوریەکی زۆر داپۆشراوە و جگەریان چەوری لەسەر کەڵەکەبووە لە خانمان و پیاوان ئەوە دڵ و کۆئەندامی سووڕانیان زووتر پیر دەبێت بەراورد بەو کەسانەی کە ئەم جۆرە چەورییەیان نییە.

کاریگەری دابەشبوونی چەوری لە دەوری لەش بەگوێرەی ڕەگەزی خانمان و پیاوان جیاوازی هەیە بەجۆرێک کۆبونەوەی چەوری لە ناوچەی کەمەر و ورگ و بەشی خوارەوەی لەش کاریگەری نەرێنی و مەترسیداری دەبێت لەسەر تەندروستی پیاوان لەبەرامبەردا هەبوونی بڕێک چەوری لە ناوچەی شان و کەمەر بۆ تەندروستی خانمان بەسوودە.

پسپۆڕان جەخت لەسەر ئەوە دەکەنەوە کە کێشی گشتی لەش هۆکاری سەرەکی و مەترسیدار نییە بۆ پیربونی دڵ و توشبونی بەنەخۆشی بەڵکوو کۆبوونەوەی چەوری لەدەوری ئەندامەکانی لەش هۆکارێکی دیکەی پەیوەندیدارە.


PM:02:38:04/09/2025


ئه‌م بابه‌ته 816 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌