گروپی خوێنی ئاڵتونی چییە ؟
وێستگە ستایل-
ئەگەرچی وشەی خوێنی شین دەگەڕێتەوە بۆ خوێنی شاهانە لە ئەوروپا و لە ڕاستیدا هیچ خوێنێک نییە ڕەنگی شین بێت بەڵکو لەبەر دەرکەوتنی خوێنهێنەرەکانی ژێر پێستی سپی پێستەکانی ئەوروپا بەو جۆرە ناونراوە کە جیادەکرێتەوە لە ڕەش پێستەکان، بەڵام خوێنی ئاڵتونی ڕاستەقینەیە و ناوێکی خەیاڵی نییە.
ئەو کەسانەی کە خاوەنی گروپی خوێنی ئاڵتونین کەسانی ئاسایین و هیچ جۆرە جیاوازیەکیان نییە لەگەڵ کەسانی دیکەدا، هەرچەندە تاوەکو ئێستا لە سەرتاسەری جیهاندا تەنها ژمارەیەکی کەم لەم جۆرە گروپی خوێنە تۆمارکراوە بە جۆرێک کە لە 43 کەس تێپەڕناکات.
سیستەمی ABO سیستەمێکی جیهانییە کە بەکاردەهێندرێت بۆ دیاریکردنی جۆرە جیاوازەکانی گروپی خوێن کە بریتین لە : A ،B ،O،AB ئەم سیستەمە بە پشتبەستن بە هەبوونی پڕۆتینێکی تایبەت لەسەر خرۆکە سورەکانی خوێن کە بە Antigenەکانی A و B دەناسرێن چوار جۆر لە گروپە خوێنەکانی مرۆڤ دیاریدەکات.
جێگەی ئاماژەیە کە گروپی خوێنی ئاڵتونی لەو 4 گروپە خوێنەی دیکە جیاوازە و هیچ جۆرە Rh پرۆتینێکی لەسەر خرۆکە سورەکانی خوێن نییە، هەروەها لە نزیکەی 50 ساڵ بەر لە ئێستاوە کە ئەم گروپە خوێنە دۆزراوەتەوە تەنها 43 کەس لە جیهاندا گروپی خوێنی ئاڵتونیان هەیە.
PM:02:32:04/09/2025
ئهم بابهته 852
جار خوێنراوهتهوه