ئاڵۆزییە باوەکانی پاش نەشتەرگەری چین ؟
وێستگە ستایل-
لە کاتێکدا زۆربەی نەخۆشەکان دوای نەشتەرگەری بە ئاسانی چاک دەبنەوە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا دەکرێت لە پاش ئەنجامدانی نەشتەرگەری چارەخواز تووشی چەندین ئاڵۆزی ببێت، دکتۆرە دالیا طارق پسپۆڕی نەشتەرگەری گشتی لەم بابەتەدا باس لە ئاڵۆزیەە باوەکانی پاش ئەنجامدانی نەشتەرگەری دەکات کە بریتین لە :
1- هەوکردن: سووربوونەوە، ئاوسان، لە دەوروبەری شوێنی نەشتەرگەرییەکە.
2- خوێنبەربوون یان کۆبوونەوەی خوێن لە ژێر برینەکە.
3- خوێن مەین (DVT): ئازار، سووربوونەوە، یان ئاوسانی قاچەکان؛ دەکرێت مەترسیدار بێت ئەگەر بڕوات بۆ سییەکان.
4- کێشەکانی چاکبوونەوەی برین: ناڕێکی لە چاکبوونەوەی برین، کرانەوەی برین، یان چاکبوونەوەی خاوتر.
5- کێشەکانی هەناسەدان: بەتایبەتی دوای نەشتەرگەری سک یان سنگ، بەهۆی دەرمانەکانی بێهۆشکردن یان ئازارەوە.
6- ئاڵۆزییەکانی هەرس: سکچوون، قەبزی، یان لە هەندێک حاڵەتدا گیرانی ڕیخۆڵە.
- لە کاتی هەبوونی هەر کامێک لەو نیشانانە پێویستە سەردانی بزیشکەکەت بکەیتەوە بۆ پشکنین و چارەسەری پێویست.
PM:03:04:03/09/2025
ئهم بابهته 1212
جار خوێنراوهتهوه