جیاوازی نێوان غودەی تەمەڵ وغودەی چالاک چییە ؟
وێستگە ستایل-
جیاوازی سەرەکی نێوان غودەی دەرەقی تەمبەڵ و غودەی دەرەقی چالاک لەوەدایە کە چەندێک ڕێژەی هۆرمۆنی ڕژێنی پەریزادە بەرهەمدەهێندرێت، ئەم دوو نەخۆشییە هەردووکیان باون لە نێو خەڵکدا بەڵام بە پێی تەمەن و ڕەگەز ڕێژەکە جیاوازە لە یەکدی، دکتۆر هاوار حەسەن نەقشبەندی پسپۆڕی نەخۆشیەکانی مەمک و غودە و کۆئەندامی هەرس و ناظور لەم باسەدا نیشانە و هۆکارەکانی تووشبوونی هەریەکە لەم دو حاڵەتە ڕووندەکاتەوە.
- غودەی دەرەقی تەمبەڵ: ڕژێنی دەرەقی بەشی پێویست هۆرمۆن بەرهەم ناهێنێت، ئەمەش زیندەچالاکی لەش خاو دەکاتەوە، نیشانەکانی ئەم نەخۆشییە بریتین لە :
1- شەکەتی.
2- زیادبوونی کێش..
3- هەستیاری بە سەرما.
4- وشکبوونەوەی پێست.
5- قەبزی.
6- خەمۆکی.
7- خاوبوونەوەی لێدانی دڵ.
8- تەنکبوونەوەی قژ.
9- ناڕێکی سوڕی مانگانە.
- هۆکارەکانی غودەی دەرەقی تەمبەڵ بریتین لە :
1- هەوکردنی غودەی دەرەقی هاشیمۆتۆ (نەخۆشی بەرگری خۆکار).
2- کەمی یۆد.
3- نەشتەرگەری غودەی دەرەقی یان تیشک.
4- هەندێک دەرمان.
- غودەی دەرەقی چالاک: ڕژێنی غودەی دەرەقی هۆرمۆنی زۆر بەرهەم دەهێنێت، ئەمەش زیندەچالاکی جەستە خێراتر دەکات، نیشانەکانی ئەم نەخۆشییە بریتین لە :
1- دڵەڕاوکێ.
2- دابەزاندنی کێش.
3- هەستیاری بە گەرما.
4- ئارەقکردنەوە.
5- لێدانی دڵ بەخێرایی.
6- لەرزین.
7- زوو زوو پیساییکردن.
8- کێشەی خەوتن.
9- تەنکبوونەوەی قژ.
- هۆکارەکانی غودەی دەرەقی چالاک بریتین لە :
1- نەخۆشی گڕاڤس (تێکچوونی بەرگری خۆکار).
2- گرێی غودەی دەرەقی.
3- زیادەڕۆیی لە یۆد.
4- هەوکردنی غودەی دەرەقی.
PM:12:41:02/09/2025
ئهم بابهته 292
جار خوێنراوهتهوه