ناسۆر چییە و جۆرە جیاوازەکانی چین ؟
وێستگە ستایل-
ناسۆر ئاماژەیە بۆ هەر کونێکی نائاسایی لە پێستدا کە دەردراو یان شلە هەوکردنەکانی لێوە دێتە دەرەوە، لەم بابەتەدا دکتۆر نەبیل عصام پسپۆڕی نەشتەرگەری گشتی باس لە شوێنی دەرکەوتن و جۆرە جیاوازەکانی ناسۆر دەکات بۆ چارەخوازان.
- بەگشتی وشەی ناسۆر بەسەر دوو جۆر حاڵەتی نەخۆشی جیاوازدا دابەش دەبێت بەم جۆرەی خوارەوە:
1- ئەو ناسۆرەی کە بەهۆی هەبوونی کەناڵێکەوە کە کیسەیەکی هەوکردنی ناوەوە بە پێستەوە دەبەستێتەوە، کە لە ڕووی پزیشکییەوە بە Sinus ناسراوە، و نموونەی ئەوە ناسورە کلێنچکە.
2- ئەو ناسپۆرەی کە بەهۆی دروستبوونی کەناڵێکەوە ڕوودەدات کە ئەندامێک لە ئەندامەکانی جەستە بە پێستەوە دەبەستێتەوە، کە لە ڕووی پزیشکییەوە بە fistula ناسراوە، و نموونەی ئەوە ناسوری ڕیخۆڵە وناسوری کۆمە.
-دەکرێت ناسۆر لە هەر شوێنێکی جەستەدا دەربکەوێت بەپێی حاڵەتە نەخۆشییەکان، چارەسەری ناسۆر بە جۆرێکە کە دەبێت بە تەواوی لاببرێت و ئەوەش بە ئەنجامدانی دەستێوەردانی نەشتەرگەری لە ڕێگەی نەشتەرگەری یان لەیزەر یان ڕێگاکانی ترەوە دەبێت.
ــ جێگەی ئاماژەیە کە ناسۆر یەکێکە لە برینە درێژخایەنەکان کە ڕێژەیەکی بوونی شانەی شێرپەنجەیی تێدایە بە ڕێژەی 1/1000، هەربۆیە هەمیشە پزیشکان پێداگرن لەسەر ناردنی ناسۆر بۆ پشکنینی شانەیی، سەرەڕای کەمبوونی ئەم ڕێژەیە، بەڵام جۆری شێرپەنجەکە تێیدا سەخت و خێرا بڵاودەبێتەوە.
PM:12:30:02/09/2025
ئهم بابهته 240
جار خوێنراوهتهوه