‌هۆکارە باوەکانی ئاوسانی جومگە کامانەن ؟

وێستگە ستایل-

ئاوسانی جومگەکان حاڵەتێکی باوی نێو خەڵکە و دەکرێت ئەم ئاوسانە لە هەر جومگەیەکی جەستەدا ڕووبدات وە هۆکارەکانی ئەم حاڵەتە جیاوازە لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی دیکە، بەو پێیەی دەکرێت بەهۆی چەند هۆکارێکی زۆرەوە ڕووبدات لە بەرکەوتنێکی سووکەوە تا حاڵەتە درێژخایەنەکان، لەم باسەدا دکتۆر کرمانج محمد پسپۆڕی جومگە و ڕۆماتیزم و فەقەرات باس لە هۆکارە باوەکانی ئاوسانی جومگەکان دەکات کە بریتین لە :

1- بەرکەوتن، سوڕان، پەستانی زیادە، یان جوڵەی دووبارە هەندێک جار دەبێتە هۆی ئاوسانی جومگە.
2- هەوکردنی جومگەکان: سەوەفان یان نەخۆشییەکانی ڕۆماتیزم و بەرگری خودکار زۆرجار دەبنە هۆی ئاوسانی جومگەکان، کە لەم حاڵەتانەدا زیاتر لە جومگەیەک دەگرێتەوە.
3- نەخۆشی دەردە شا: ئاوسانی کتوپڕ و بە ئازار، بەزۆری لە پەنجە گەورەی قاچدا ڕوودەدات.
4- توشبون بە بەکتریا یان ڤایرۆس: دەبێتە هۆی ئاوسانی توند و سووربوونەوە و تا و لەرز، لەم حاڵەتەدا دەبێت بە زوترین کات سەردانی پزیشکی پسپۆڕ بکەیت. 
5- کۆبونەوەی شلە لە حاڵەتەکانی وەک نەخۆشی دڵ یان گورچیلە دەبنە هۆی ئاوسانی جومگە و ئەندامەکانی لەش.

- ڕێگا چارەسەرییەکان بریتین لە : 
1- پشودان و بەکارهێنانی سەهۆل لەکاتی بەرکەوتندا.
2- بەکارهێنانی دەرمانی دژە هەوکردن بە پێی ڕێنمایی پزیشک.
3- ئەگەر ئاوسانەکە بەردەوام بوو یان چەند جومگەیەکی گرتەوە، سەردانی پزیشکی پسپۆڕ بکە.


PM:12:18:02/09/2025


ئه‌م بابه‌ته 208 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌