‌توێژینەوەیەک: ژەنینی ئامێرە میوزیکییەکان پیربوونی مێشک دوادەخات

وێستگە ستایل-

نوێترین توێژینەوەی زانستی ئاشکرایکردووە کە فێربوونی یەکێک لە ئامێرە میوزیکییەکان و ژەنینیان دەتوانێت پارێزگاری لە مێشک بکات لە کاریگەرییە نەرێنەییەکانی بەساڵاچوون.

ئەم توێژینەوە زانستییە بە هەماهەنگی لە نێوان توێژەرانی وڵاتانی کەنەدا و چین ئەنجامدراوە و دەریخستووە کە ئەو کەسانەی چوونەتە تەمەنەوە بەڵام چەندین ساڵ ژەنیاری یەکێک لە ئامێرە میوزیکییەکان بوون، توانای مێشکیان زۆر بەهێزتربووە لەو کەسانەی کە ژەنیار نەبوون.

ئەمە لە کاتێکدایە کە پشکنینی وێنەگرتنی موگناتیسی مێشک(fMRI) ئاشکرایکردووە کە مێشکی کەسانی ژەنیار هاوشێوەی مێشکی کەسانی گەنج بە کارامەی ماوەتەوە، بەو پێیەی کە ڕاهێنانە میوزیکییەکان ڕێگریدەکەن لە پیربوونی مێشک و لەبیرچوونەوە.

دەرەنجامی ئەم توێژینەوەیە دەریخستووە کە ڕاهێنانە میوزیکییەکان بە شێوەیەکی درێژخایەن کە ماوەی 12 کاتژمێر بخایەنێت لە هەفتەیەکدا دەتوانێت پەیوەندی نێوان بەشەکانی مێشک پتەوتربکات کە بەرپرسن لە هەریەکە لە کردارەکانی وەک بیستن، جووڵەکردن و قسەکردن، هەروەها وا لە مێشک دەکات کە بە ئاسانی دەنگەکان بناسێتەوە لە ژینگەی ژاوەژاودا.


PM:12:08:02/09/2025


ئه‌م بابه‌ته 384 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌