‌دڵەڕاوکێی بەردەوام هەڕەشە لە تەندروستی دڵ دەکات

وێستگە ستایل-

دڵەڕاوکێ بەشیکی سروشتییە لە ژیانی مرۆڤ، بەڵام کاتێک زیاد دەکات و بۆ ماوەیەکی درێژ بەردەوام دەبێت دەکرێت کێشەی تەندروستی گەورەی لێبکەوێتەوە، بەتایبەت دەبێتە هۆی زیانگەیاندن بە دڵ.

نوێترین ڕاپرسی پێگەی Ipsos IB ئاشکرایدەکات کە دڵەڕاوکێ یەکێکە لە هۆکارە سەرەکییەکان کە کار دەکاتە سەر تەندروستی دڵ و ڕێگریدەکات لە هێشتنەوەی دڵ بە تەندروستی و دووربوونی لە نەخۆشی.

دکتۆر مالکۆم فینلای پسپۆڕی ڕاوێژکاری نەخۆشییەکانی دڵ بە ڕۆژنامەی ئیندیپێندێنت ی ڕاگەیاند "دڵەڕاوکێ کاریگەری نەرێنی لەسەر دڵ دەبێت بە هەردوو شێوەی کورت خایەن و درێژخایەن، ئێمە دەزانین کە جەستەی مرۆڤ دەتوانێت بەرگەی چەند ئاستێکی دڵەڕاوکێ بگرێت بەڵام لە ڕاستیدا هەندێک جار دەبێتە هۆی ناڕێکی لێدانەکانی دڵ و تێکجوونی کارەبای دڵ".

لە درێژەی وتەکانیدا ئەو پسپۆرە دەڵێت" دڵەڕاوکێ دەکرێت بە شێوەیەکی درێژخایەن ببێتە هۆی دووچاربوون بە بەرزە فشاری خوێن و دواجار حاڵەتەکانی جەڵدەی دڵ و مێشکی لێ پەیدادەبێت".

جێگەی ئاماژەیە هەندێک خووی خەڵکی وەک جگەرەکێشان و خواردنەوەی مەی کە بۆ مامەڵەکردن لەگەل دڵەڕاوکێدا بەکاردەهێنرێن کاریگەرییەکی زۆر خراپتر لەسەر دڵ بەجێدەهێڵن کە لە خودی دڵەڕاوکێ مەترسیدارترە.


AM:11:51:02/09/2025


ئه‌م بابه‌ته 444 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌