‌چەند ڕێنماییەک بۆ خۆپاراستن لە گەورەبوونی پرۆستات

وێستگە ستایل-

گەورەبوونی پرۆستات حاڵەتێکی زۆر باوی نێو پیاوانە بە تایبەت لە دوای تەمەنی 40 ساڵییەوە بەدەردەکەوێت، ئەم حاڵەتە هۆکارەکەی کەمبوونەوەی هۆرمۆنی تێستۆستیرۆن و زیادبوونی هۆرمۆنی DHT ە، ئەو پیاوانەی دووچاری ئەم نەخۆشییە دەبنەوە ڕووبەڕووی نیشانەکانی میزگیران، بە زەحمەت میزکردن و میزەچوڕکێ دەبنەوە، لەم باسەدا دکتۆر نەبەز سیوەیلی پسپۆڕی نەشتەرگەری گورچیلە و میزەڕۆ چەند ڕێنماییەکی گرنگ دەداتە چارەخوازان بە مەبەستی خۆپاراستن لە گەوروبوونی پرۆستات کە بریتین لە :

1- ئەنجامدانی وەرزشێکی ڕێک و پێک.
2- خواردنی تەماتە بەتایبەت سوورەووەکراو.
3- خواردنی ناوکی کولەکە بەتایبەت بە کاڵی.
4- خواردنی میوە و سەوزە بەتایبەت هەنار و لیمۆ.
5- خواردنەوەی چای سەوز.
6- خواردنی گۆشتی ماسی و کەم کردنەوەی گۆشتی سوور.


PM:01:02:01/09/2025


ئه‌م بابه‌ته 520 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌