هۆکارەکانی میزی خوێناوی کامانەن ؟
وێستگە ستایل-
میزی خوێناوی دوو جۆرە، یەکێکیان ئەوەیە کە دەتوانرێت بە چاو ببینرێت و ئەوی دیکەش تەنها لە ژێر مایکرۆسکۆپدا بەدەردەکەوێت، بینینی خوێن لە میزدا هەمیشە دڵەڕاوکێ و ترس پەیدا دەکات، بەڵام لە ڕاستیدا هەمیشە هۆکارەکەی مەترسیدار نییە، دکتۆر هذیم خالید پسپۆڕی نەشتەرگەری گورچیلە و میزەڕۆ لەم باسەدا هۆکارەکانی میزی خوێناوی ڕووندەکاتەوە کە بریتین لە :
1- هەوکردنی کۆئەندامی میزەڕۆ.
2- بەردی گورچیلە یان میزڵدان.
3- گەورەبوون یان هەوکردنی پرۆستات
4- گرێ شێرپەنجەییەکانی گورچیلە، میزڵدان، پرۆستات.
5- دەرمان یان خواردنی ڕەنگاوڕەنگ وەک: چەوەندەر ، توو ، ڕەوەند.
- لەم کاتنەدا پێویستە دەستبەجێ سەردانی پزیشک بکەیت:
1- ئەگەر خوێنەکە ئاشکرا و دووبارە بێتەوە.
2- ئەگەر ئازارێکی زۆر یان گیرانی میزەکە لەگەڵدا بێت.
3- بوونی تا یان لەرز وتا.
4- میزێکی کەفدار یان خوێنی تێدابێت.
5- دابەزینی کێش بەبێ هۆکار یان ماندوویی بەردەوام.
6- ئەگەر تەمەن لەسەرووی ٤٠ ساڵ بێت.
PM:12:39:01/09/2025
ئهم بابهته 416
جار خوێنراوهتهوه