‌توێژینەوەیەک مەترسییەکانی ئازاری سوڕی مانگانەی خانمان ئاشکرادەکات

وێستگە ستایل-

نوێترین توێژینەوە ئاشکرایکردووە کە ئەو خانمانەی لە تەمەنی پێگەیشتندا دووچاری ئازارێکی زۆری کاتی سوڕی مانگانە دەبنەوە، ئەگەری تووشبوونیان بە ئازاری درێژخایەن لە پاش تەمەنی هەرزەکاری زۆر زیاترە بە بەروارد بەو خانمانەی کە ئازاریان نەبووە.

توێژینەوەکە دووپاتیدەکاتەوە کە ئازاری سوڕی مانگانە بابەتێکی جدییە و یەکێکە لە کێشە تەندروستییە باوەکانی نێو کۆمەڵگە کە شایەنی بەدواداچوون و پشکنینە و نابێت بە هیچ جۆرێک پشتگوێبخرێت.

پسپۆڕان هیواخوازن کە دەرەنجامی ئەم توێژینەوە زانستییە بتوانێت ڕێگەچارەیەکی گونجاو بۆ چارەسەرکردنی ئەم حاڵەتە بدۆزێتەوە و لە کاریگەرییە درێژخایەنەکانی ئازاری سوڕی مانگانە بکۆڵێتەوە، ئەم توێژینەوەیە لە لایەن پسپۆڕانی زانکۆی ئۆکسفۆردەوە ئەنجامدراوە و لە گۆڤاری "Lancet Child and Adolescent Health" ی زانستییەوە بڵاوکراوەتەوە.

نزیکەی 1157 کەس لە خانمان لەم توێژینەوەیەدا بەشدارییان کردووە و ڕێژەی %60 یان ئاماژەیان بە هەبوونی ئازاری سوڕی مانگانە کردووە لە تەمەنی 15 ساڵیدا، دەرەنجامی ئەم تاقیکردنەوە زانستییە ئاشکرایکردووە کە ڕێژەی %75 ی ئەو خانمانە لە پاش تێپەڕینی تەمەنی پێگەیشتن دووچاری ئازاری درێژخایەن بوونەتەوە.


AM:11:56:01/09/2025


ئه‌م بابه‌ته 576 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌