هۆکارەکانی هەوکردنی جومگەی ڕۆماتیزمی کامانەن ؟
وێستگە ستایل-
نەخۆشی هەوکردنی جومگەکانی ڕۆماتیزمی نەخۆشییەکی بەرگری خۆکارە، ئەمەش واتە بەهۆی هێرشکردنی سیستەمی بەرگری لەش بۆ سەر شانە تەندروستەکانی جەستە ڕوودەدات، بەڵام ئەوەی کە هێشتا نەزانراوە ئەوەیە کە ئاخۆ چی دەبێتە هۆی ڕوودانی ئەم وەڵامە بەرگرییە، دکتۆر علی عبدالنبی پسپۆڕی نەشتەرگەری ئێسک و شکاوی لەم باسەدا هۆکارەکانی دووچاربوون بەم نەخۆشییە ئاشکرادەکات.
- ئەم نەخۆشییە بە زۆری لە جومگەکانی دەست و مەچەکدا ڕوودەدات و دەبێتە هۆی نیشانەکانی وەک ئازار، ئاوسان و ڕەقبوونی جومگەکە بە تایبەتی لە بەیانیاندا.
- هۆکارەکانی تووشبوون بە هەوکردنی جومگەی ڕۆماتیزمی بریتین لە :
1- ئەو کەسانەی کە تووشی دەبن ڕەنگە هەندێک جینیان هەبێت کە بە هۆکارەکانی وەک ڤایرۆس، بەکتریا، فشاری جەستەی یاخود دەروونی چالاک دەکرێن.
2- ڕەگەزی مێ زیاتر لە ئەگەری تووشبووندان.
3- هەبوونی پێشینەی دووچاربوونی یەکێک لە ئەندامانی خانەوادە.
4- جگەرەکێشان هۆکارێکی دیکەیە.
PM:12:49:26/08/2025
ئهم بابهته 632
جار خوێنراوهتهوه