ڕێگاکانی دەستنیشانکردنی ریخۆڵە کوێرە لە منداڵاندا
وێستگە ستایل-
وەک ئاشکرایە هەوکردنی ریخۆڵە کوێرە حاڵەتێکی باوی نێو فریاکەوتنەکانە بە تایبەتی لە نێو تەمەنی منداڵاندا، تاوەکو ئێستا هۆکارێکی ڕوون لە پشت ئەم هەوکردنەوە نییە بەڵام دەکرێت گیرانی ئەو ڕێڕەوە تەسکەی ڕێخۆڵە کوێرە بە هۆی پاشماوەی ڕەقبووی ڕیخۆڵە گەورە ببێتە هۆی هەوکردن و دەرەنجام منداڵەکە ئازار و ناڕەحەتییەکی زۆری تووشدەبێت، هەروەها هێڵنجدان و ڕشانەوە لە نیشانە جیاکەرەوەکانی ئەم نەخۆشییەن لەگەڵ نەخۆشییەکانی دیکەی کۆئەندامی هەرس و جگەردا، دکتۆر هێژا پسپۆڕی نەشتەرگەری کۆئەندامی هەرس و جگەر و پەنکریاس لەم باسەدا ڕوونکردنەوەی زیاتر دەدات سەبارەت بە چۆنیەتی دەستنیشانکردنی ریخۆڵە کوێرە لە نێو منداڵاندا و ڕێگای چارەسەرکردنی.
1- ڕێگاکانی دەستنیشانکردن بریتین لە :
- پشکنینی خوێن(CBC).
- هەبوونی تا لەگەڵ بەرزبوونەوەی ڕێژەی خرۆکە سپییەکانی خوێن پێکەوە.
- ئەنجامدانی سۆناری ناو سک.
2- لە پاش ئەنجامدانی سۆنار و دڵنیابوونەوە لە هەوکردنی ریخۆڵە کوێرە تاکە چارەسەر نەشتەرگەرییە.
PM:12:36:26/08/2025
ئهم بابهته 560
جار خوێنراوهتهوه