نیشانە و مەترسییەکانی بەرزە فشاری خوێن لە ماوەی دووگیانیدا
وێستگە ستایل-
بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن لە کاتی دووگیانیدا حاڵەتێکی مەترسیدارە کە دەتوانێت کاریگەری لەسەر هەردوو دایک و کۆرپە هەبێت، هەربۆیە پێویستی بە چاودێری وردی پزیشکی هەیە، لەم باسەدا دکتۆرە کەژان کاوە پسپۆڕی نەخۆشییەکانی ژنان و منداڵبوون نیشانەکان و مەترسییەکانی ئەم حاڵەتە زیاتر ڕووندەکاتەوە.
- ڕەنگە هەندێک لە خانمان هەست بە هیچ نیشانەیەک نەکەن، بەتایبەتی لە قۆناغە سەرەتاییەکاندا، بەڵام کاتێک نیشانەکانی بەرزە فشاری خوێن دەردەکەون، بریتیدەبن لە :
1- سەرئێشەی توند.
2- کاڵبوونەوەی بینین.
3- ئاوسانی دەست، دەم و چاو، یان قاچ.
4- ئازاری بەشی سەرەوەی سک.
5- هێڵنجدان یان ڕشانەوە.
6- هەناسە تەنگی.
7- زیادبوونی لەناکاوی کێش بەهۆی ڕاگرتنی شلە.
- کاریگەرییە لاوەکی و ئاڵۆزییەکانی بۆ دایک بریتین لە :
1- پێش ئیکلەمپسیا.
2- جەڵتەی مێشک.
3- جیابوونەوەی وێڵاش کە حاڵەتێکی فریاگوزارییە.
4- تێکچوونی ئەندامەکانی جەستە وەک گورچیلە وجگەر.
5- منداڵبوونی پێشوەختە.
6- بەرزی فشاری خوێن لە دوای منداڵبوون.
- کاریگەرییەکانی لەسەر کۆرپە بریتین لە :
1- سنووردارکردنی گەشەی ناو منداڵدان.
2- لەدایکبوونی پێشوەختە.
3- کەمی کێشی لەدایکبوون.
4- لەدایکبوونی کۆرپەلەی مردوو.
5- کێشەی هەناسەدان لەکاتی لەدایکبووندا.
PM:12:22:26/08/2025
ئهم بابهته 592
جار خوێنراوهتهوه