یەکەمین نەشتەرگەری چاندنی سییەکانی بەراز لە مرۆڤدا ئەنجامدرا
وێستگە ستایل-
زاناکانی کۆلێژی پزیشکی زانکۆی گوانجۆی وڵاتی چین توانیان دەستکەوتێکی نوێ تۆماربکەن لە بواری پزیشکیدا پاش ئەوەی سەرکەوتووبوون لەئەنجامدانی یەکەمین نەشتەرگەری چاندنی سییەکانی بەراز لە مرۆڤدا.
توێژەران ئاماژەیان بەوە داوە کە هەوڵەکانیان بۆ چاندنی سییەکانی بەرازێک لە مرۆڤێکی دووچاربوو بە حەڵەتی مردنی مێشک سەرکەوتوو بووە و سییە چاندراوەکان بۆ ماوەی 9 ڕۆژ هاوشێوەی سییەکانی مرۆڤ کاریان کردووە بە بێ ئەوەی بەرپەرچ بدرێنەوە لە لایەن سیستەمی بەرگری جەستەی مرۆڤەوە.
بە گوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی "Daily Mail" ی بەریتانی، پێشتر نەشتەرگەری هاوشێوە بە مەبەستی چاندنی ئەندامەکانی دڵ و گورچیلەی بەراز لە مرۆڤدا ئەنجامدراوە بەڵام ئەوەی جێگەی سەرسوڕمانە ئەوەیە هیچ کام لەو نەشتەرگەرییانەی پێشووتر نەیانتوانیوە سەرکەوتنێک بە ئەندازەی ئەمجارەی چاندنی سییەکان بەدەستبهێنن.
زاناکان ئاشکرایانکردووە ئەوان سەرقاڵی گۆڕینی جینی بەرازەکە بوون بەر لەوەی سییەکانی ئامادەبکەن بۆ گواستنەوەی بۆ مرۆڤ، هەروەها ئەم هەنگاوە نوێیە لە داهاتوودا دەبێتە فریادڕەسێک لە زانستی پزیشکیدا بۆ ڕزگارکردنی ژیانی ئەو کەسانەی پێویستیان بە چاندنی ئەندامە گرنگەکان هەیە.
PM:12:06:26/08/2025
ئهم بابهته 804
جار خوێنراوهتهوه