توێژینەوەیەک: جۆرێکی چەوری دەبێتە هۆی پیربوونی دڵ
وێستگە ستایل-
زاناکانی تاقیگەی توێژینەوەی زانستی لە ئەنجومەنی توێژینەوە پزیشکییەکان لە لەندەن ئاشکرایانکردووە کە چەوری نەبینراوی دەوروبەری ئەندامەکانی ناوەوە دەکرێت کاریگەری نەرێنی لەسەر تەندروستی دڵ هەبێت و ببێتە هۆکارێک بۆ زوو پیربوونی دڵ.
جێگەی ئاماژەیە ئەو چەورییە کە کەڵەکە دەبێت لە دەوری ئەندامەکانی ناوەوەی سکی مرۆڤ ناتوانرێت ببینرێت، بەڵام دەرکەوتووە کە یەکێکە لە هۆکارە سەرەکییەکان بۆ دووچاربوون بە نەخۆشی گیرانی دەمارەکانی دڵ، تەنانەت لە کەسانی کێش لاوازیشدا.
بە پێی بەکارهێنانی زیرەکی دەستکرد توێژەران توانیویانە زانیاری لەسەر نزیکەی 21,241 کەس لە بەریتانیا کۆبکەنەوە بۆ مەبەستی هەڵسەنگاندنی نیشانەکانی پیربوونی شانە و ئەندامەکانی مرۆڤ وەک ڕەقبوون و دووچاربوونیان بە هەوکردن، لە دەرەنجامی ئەم تاقیکردنەوەیەدا دەرکەوتووە کە زۆری ڕێژەی چەوری نەبینراوی دەوری ئەندامەکانی ناوەوە کاریگەرییەکی ڕاستەوخۆی هەیە لەسەر تێکچوونی تەندروستی دڵ و تووشبوونی بە نەخۆشی.
ئەوەی جێگەی سەرنجە ئەوەیە کە ئەم کاریگەرییە لە نێوان خانمان و پیاوان جیاوازە و چەوری ورگ لە پیاواندا ئەگەری دووچاربوونیان بە نەخۆشی دڵ زیاد دەکات بەڵام چەوری سمت و ڕان لە خانماندا هۆکارێکی پارێزەرە و پرۆسەکە خاو دەکاتەوە بە پێچەوانەی پیاوانەوە.
هەروەها بەرزی ڕێژەی هۆرمۆنی ئیسترۆجینی خانمان لە پێش تەمەنی نائومێدی هۆکارێکی دیکەی پارێزەرە و پیربوونی دڵ دوادەخات.
AM:11:12:26/08/2025
ئهم بابهته 584
جار خوێنراوهتهوه