نەخۆشی کەڕووی پێست و نینۆک چییە ؟
وێستگە ستایل-
نەخۆشی کەڕووی پێست و نینۆک نەخۆشییەکی گوازراوەیە، بە زۆری لە نێو تەمەنی منداڵان و گەنجاندا باوە و هۆکارەکەی دەگەڕێتەوە بۆ بەرکەوتن لەگەڵ پەلەوەر و ئاژەڵ و پشیلەی ماڵی، لەم باسەدا دکتۆر سەفین عوسمان پسپۆڕی نەخۆشییە گوازراوەکان نیشانەکان و چارەسەرکردنی ئەم حاڵەتە ڕووندەکاتەوە.
- نیشانەکانی کەڕووی پێست و نینۆک بریتین لە :
1- خوران و کزانەوە.
2- سوربوونەوەی پێست.
3- ڕەنگ تۆخ بوون یان کاڵ بوونەوەی پێست.
4- پەڵەی بازنەیی و شێوە جیاواز .
5- ووشک بوونەوە و پێست هەڵدان.
6- نینۆک ئەستوور بوون و تێک چوون.
7- شکان و ناشرین بوونی نینۆک.
8- بڵاو بوونەوە بۆ نینۆکەکانی تەنیشت.
9- هەندێ کات خراپ درێژ بونەوەی نینۆک.
- بە وەرگرتنی نمونەی پارچەی نینۆک و کڕاندنی نینۆک لەگەڵ نمونەی پێست و کراندن و پولەکەی پێست بۆ چاندنی تایبەت کراو بە مواد و رەنگکردنی مایکرۆسکۆپی دەکرێت ئەم حاڵەتە دەستنیشانبکریێت.
- چارەسەری کەڕووی پێست و نینۆک بە نزیکەی 4 هەفتە تا چەند مانگێکی ئەوێت.
PM:03:52:25/08/2025
ئهم بابهته 936
جار خوێنراوهتهوه