نیشانە و ڕێگا چارەسەرییەکانی نەخۆشی ئەکزیما کامانەن ؟
وێستگە ستایل-
نەخۆشی هەوکردنی پێستی فرەهەستیار کە ناسراوە بە ئەکزیما، نەخۆشییەکی درێژخایەنی بۆماوەیی هەوکردنی پێستە کە بەزۆری لە سەرەتای تەمەنی منداڵیدا دەردەکەوێت، ئەم نەخۆشییە بە شێوەی پەڵەی سوری پولەکەیی لەسەر پێست دیاردەبێت، ئەم پەڵانە دووچاری خورویەکی یەکجار زۆر دەبنەوە و هەندێک جار تەنانەت تلۆق پەیدادەکەن کە شلەیەکی ڕوونی تێدایە، دەرچوونی شلە لەم تلۆقانەوە بە مانای هەوکردنی بەکتریایی پێستەکە دێت لەگەڵ بەکتریای Staphylococcus aureus.
بە پێی زانستی پزیشکی ئەو منداڵانەی دەستنیشاندەکرێن بە نەخۆشی ئەکزیما لە داهاتودا ئەگەری تووشبوونیان بە نەخۆشییەکانی هەستیاری بە خۆراک، ڕەبۆ و هەستیاری وەرزی هەیە.
1- نیشانەکانی ئەکزیمای پێست بریتین لە :
- وشکبوونەوەی پێست.
- دەرکەوتنی پەڵەی پولەکەیی سور لەسەر ئەنیشک و پشتی ئەژنۆ.
- خورانی لە ڕادە بەدەر.
- دەرچوونی شلەیەکی ڕوون لە جێگەی برینەکە.
- هەوکردنی بەکتریای لەسەر ڕووی پێست.
2- ڕێگا چارەسەرییەکانی ئەکزیما بریتین لە :
- بەکارهێنانی کرێمی شێدارکەرەوەی پێست لە پاش هەموو خۆشۆردنێک.
- مەرهەمەکانی دژە هەوکردن لە جۆری ستیرۆیدەکان ڕۆڵێکی کاریگەر دەبینن لە ئارامکردنەوەی پێستەکە.
- قەترانی خەڵووز بە مەبەستی کەمکردنەوەی خورانی برینەکە.
- گۆڕانکاریکردن لە سیستەمی خۆراکیدا.
- چارەسەرکردن بە تیشکی UV دەکرێت نیشانەکانی ئەم نەخۆشییە درێژخایەنە کەمبکاتەوە.
PM:06:37:14/08/2025
ئهم بابهته 992
جار خوێنراوهتهوه