‌دابەزینی خوێی سۆدیۆم چییە ؟

وێستگە ستایل-

دابەزینی خوێی سۆدیۆم حاڵەتێکی باوی هەناوییە بەتایبەت لە وەرزی هاویندا تێبینی دەکرێت بە هۆی کەش و هەوای گەرمەوە، ئاشکرایە خوێنی مرۆڤ لە پێکهاتەیدا چەندین خوێ و کانزای گرنگی تێدایە کە پەیوەستن بە کرداری سەرجەم خانە و شانەکانی جەستەوە، لەم بابەتەدا دکتۆر ئامانج ئەبوبەکر پسپۆڕ و ڕاوێژکاری نەخۆشییەکانی هەناوی و دڵ و زەخت و شەکرە باس لە  نیشانەو هۆکارەکانی دابەزینی خوێی سۆدیۆم دەکات لە لەشدا.

1- نیشانەکان بریتین لە :
- سەرئێشە.
- ڕشانەوە.
- سەرلێشێواندن.
- گێژبوون و بێهێزبوون.
- نائارام بوون.
- دووچاربوون بە گەشکە یان فێ.
- بورانەوە.


2- هۆکارەکان بریتین لە :
- دەرمانی چارەسەری زەخت و نەخۆشی دڵ.
- سکچوون.
- سستبوونی دڵ.
- نەخۆشی جگەر و گورچیلەکان.


PM:01:50:05/08/2025


ئه‌م بابه‌ته 176 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌