تەنگەنەفەسی کتوپر لە کاتی نووستندا چییە ؟
وێستگە ستایل-
تەنگەنەفەسی کتوپر لە کاتی نووستندا حاڵەتێکە کە دەکرێت لە پاش 1 بۆ 2 کاتژمێر دوای نووستن ڕووبدات، کەسەکە هەست بە تەگەنەفەسییەکی کتوپر دەکات، هەندێک جاریش کۆکەی لەگەل دەبێت بە جۆرێک هەست بەوە دەکات کە خەریکە بخنکێت، هەروەها بەوە جیادەکرێتەوە کە دوای بەخەبەرهاتن و دانیشتن تەنگەنەفەسبوونەکە نامێنێت و کەسەکە ئاسایی دەبێتەوە، دکتۆر ئامانج ئەبوبەکر پسپۆڕ و ڕاوێژکاری نەخۆشییەکانی هەناوی و دڵ و زەخت و شەکرە لە درێژەی ئەم باسەدا هۆکارەکانی ئەم حاڵەتە دەخاتەڕوو کە بریتین لە :
1- سستبوونی دڵ واتە عجزی دڵ.
2- بەرزی پەستانی سیەکان کەزوربەی کات بەهۆی هەوکردنی درێژخایەنی سیەکانەوە دەبێت.
3- ڕاگرتنی کرداری هەناسەدان لەکاتی خەوتندا کەپێی دەوترێت سلیپ ئەپنیا Sleep apnea.
PM:01:38:05/08/2025
ئهم بابهته 204
جار خوێنراوهتهوه