‌لە وەرزی گەرمادا پارێزگاری لە شێداری جەستەت بکە

وێستگە ستایل-

وەک ئاشکرایە پلەی گەرما لە وەرزی هاویندا لە عێراق دەگاتە ٥٠ پلەی سەدی و لەگەڵ ئەم کەشوهەوا گەرمەدا، جەستە بڕێکی زۆر لە شلە لەدەست دەدات، بەڵام زۆر کەس تەنانەت دوو لیتر ئاویش لە ڕۆژێکدا ناخۆنەوە، دکتۆر هەذیم خالید پسپۆڕی نەشتەرگەری گورچیلە و میزەڕۆ گرنگی خواردنەوەی بڕی ئاوی پێویست لە وەرزی گەرمادا ڕووندەکاتەوە.

- خواردنەوەی 3 بۆ 5 لیتر ئاو ڕۆژانە زۆر گرنگە، بەتایبەتی لە وەرزی هاویندا، لەبەرئەوەی: 
1- ڕێگری دەکات لە دروستبوونی بەردی گورچیلە.
2- پارێزگاری لە تەندروستی گورچیلە و میزڵدان دەکات.
3- پێست بە شێداری دەهێڵێتەوە.
4- تەرکیز باشتر دەکات و سەرئێشە کەم دەکاتەوە.
5- جەستە لە ژەهرەکان پاک دەکاتەوە.


PM:01:28:05/08/2025


ئه‌م بابه‌ته 180 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌