چەند نیشانەیەک بۆ جیاکردنەوەی جەڵدەی دڵ لە وەستانی دڵ
وێستگە ستایل-
دامەزراوەی خزمەتگوزاری تەندروستی نەتەوەیی شانشینی یەکگرتووی بەریتانی (NHS)، لە نوێترین ڕاپۆرتی خۆیدا چەند نیشانەیەکی گرنگی بە مەبەستی جیاکردنەوەی حاڵەتی جەڵدەی دڵ لە وەستانی دڵ بڵاوکردەوە.
1- جەڵدەی دڵ حاڵەتێکی فریاکەوتنی خێرایە کە بە هۆی کەمبوونەوەی یان نەڕۆشتنی خوێن بۆ دڵ پەیدادەبێت و نەخۆشەکە لە باری هۆشداری تەواودایە بەڵام دەکرێت هەست بە یەکێک یان کۆی ئەم نیشانانە بکات کە بریتین لە :
- ئازاری سنگ.
- تەنگەنەفەسی.
- درێژبوونەوەی ئازار لە سنگەوە بۆ قۆڵی چەپ.
- سەرسووڕان یان بورانەوە.
- ئارەقکردنەوەی سارد.
- دڵتێکەڵهاتن و ڕشانەوە.
2- وەستانی دڵ حاڵەتێکی کتوپڕی زۆر بەپەلەیە کە دەکرێت لە ماوەی چەند خولەکێکدا ژیانی نەخۆشەکە بکاتە مەترسییەوە، ئەم حاڵەتە بەوە دەناسرێتەوە کە نەخۆشەکە هۆشی نییە و هەناسەدانی نییە یاخود هەناسەدانی ناڕێکو پێکە، لە ئەگەری ڕوودانی حاڵەتێکی هاوشێوە پێویستە ڕاستەوخۆ دەستبکرێت بە فریاگوزاری بوژانەوەی دڵ بۆ پاراستنی گیانی نەخۆشەکە.
PM:01:14:05/08/2025
ئهم بابهته 236
جار خوێنراوهتهوه