‌10 نیشانە ئاماژەیە بۆ دابەزینی مەترسیداری فشاری خوێن

وێستگە ستایل-

دابەزینی فشاری خوێن حاڵەتێکی تەندروستی مەترسیدارە و زۆربەی کات هەستی پێناکرێت و نازانرێت، بە گوێرەی زانستی پزیشکی هەرکات فشار ی خوێن گەیشتە خوار 90/60 ئەوە وەک دابەزینی فشاری خوێنی نائاسایی مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت، ئەم 10 نیشانەیە دەکرێت ئاماژە بێت و زەنگێکی ئاگادارکردنەوە بێت کە بریتین لە :

1- هەستکردن بە گێژبوون و سەرسووڕان ئاماژەیە بۆ کەمبوونەوەی ڕۆشتنی خوێن بۆ مێشک.
2- هەستکردن بە بێهێزی و هیلاکییەکی لە ڕادە بەدەر.
3- شپرزەبوون و کەمبوونەوەی سەرنج بۆ شتەکان بەهۆی کەمی وەرگرتنی ئۆکسجینەوە لە لایەن مێشکەوە.
4- هەستکردن بە دڵەکوتێ و خێرالێدانی دڵ وەڵامدانەوەیەکی فیسیۆلۆجی جەستەیە بۆ دابەزینی فشاری خوێن.
5- تەڵخ بوون و کەم بوونەوەی بینین نیشانەیەکی مەترسیدارە.
6- هەستکردن بە ئازار لە پشتی سەر، مل و شان.
7- دڵتێکەڵهاتن و ڕشانەوە نیشانەی کەمبوونەوەی ڕۆشتنی خوێنە بۆ کۆئەندامی هەرس.
8- ساردبوونی دەست و پێیەکان و گۆڕانی ڕەنگی پێست لە حاڵەتە تووندەکاندا.
9- هەستکردن بە هەناسەتەنگی.
10- هەستکردن بە ئازار و قورسبوونی سنگ.



PM:03:53:04/08/2025


ئه‌م بابه‌ته 1632 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌