چەند ڕێنماییەکی گرنگ لە پاش نەشتەرگەری پڕۆستات
وێستگە ستایل-
لە پاش نەشتەرگەری پڕۆستات بەکارهێنانی سۆندەی میز بۆ چەند ڕۆژێک زۆر پێویستە ،ئەم ماوەیە ماوەیەکی گرنگ و هەستیارە و پێویستە ڕێنماییە پزیشکییەکان بە وردی جێبەجێبکرێن بە مەبەستی کەمکردنەوەی مەترسی و خێرایی چاکبوونەوە، دکتۆر ئاری ئەمیر پسپۆڕی نەشتەرگەری گورچیلە و میزەڕۆ لەم بابەتەدا چەند ڕێنماییەکی گرنگ بە چارەخوازان دەدات کە بریتین لە :
1- چاودێری سۆندەی میز: سۆندەکە پێویستە پاک بێت و خوێنی تێیدا نەبێت، بە هیچ شێوەیەک سۆندەکە ڕامەکێشە چونکە ئەمە دەبێتە هۆی برین لە ناو ڕێڕەوی میز.
2- خواردنەوەی شلەمەنی بە ڕێژەیەکی زۆر وەک ئاو و شەربەتی سادە و دوورکەوتنەوە لە کافاینی چا و قاوە و خواردنەوە کحولییەکان.
3- ئەگەر خوێنێکی زۆر هەبوو یان سۆندەکە گیرا، بە خێرایی پزیشکەکەت ئاگادار بکەرەوە.
4- دوورکەوتنەوە لە بەرزکردنەوەی قورسایی یان جوڵەی بەهێز لە ماوەی هەفتەی یەکەی دوای نەشتەرگەری.
5- پیاسەی هێواش باشە بۆ خاوکردنەوەی خوێنی ڕێڕەوی میز.
- چەند حاڵەتێک هەیە کە پێویستە پزیشکی لێ ئاگاداربکەیتەوە وەک:
1- بوونی خوێنی زۆر لە میزدا.
2- تای بەرز یان چڕی میز .
3- ئازارێکی زۆر بەهێز لە میزەڵذان و پشتدا.
4- ئازار لە سۆندەکە و رێڕەوی میز.
- لە کاتی دیاریکراوی خۆیدا لەلایەن پزیشکەوە سۆندەی میزەکە لادەبرێت.
PM:03:30:04/08/2025
ئهم بابهته 676
جار خوێنراوهتهوه