نیشانەکانی ئاوسانی قاچەکان کامانەن ؟
وێستگە ستایل-
وەک ئاشکرایە ئاوسانی قاچەکان دەکرێت وەک نیشانەی نەخۆشی لێکدانەوەی بۆ بکرێت، کە گرنگترینیان دڵ، جگەر و گورچیلەکانن، هەر بۆیە پێویستە پشتگوێنەخرێت و بە زووی بناسرێتەوە، دکتۆر بنار جەلال پسپۆری نەشتەرگەری سنگ و دڵ و بۆرییەکانی خوێن لەم بابەتەدا گرنگترین نیشانەکانی ئاوسانی قاچەکان دەخاتە ڕوو کە بریتین لە :
1- فراوان بوون و سافبوونی پێستی قاچ.
2- توند بوونی پێست و هەستکردن بە ئازار.
3- قوورسبوون و ئاوسانی قاچ.
4- گۆڕانکاری لە ڕەنگی پێستی ئەو ناوچەیەی ئاوساوە.
5- نائاسوودەیی لە کاتی لەپێکردنی پێڵاودا.
6- کەمبوونەوەی جوڵاندنی پێ یاخود پەنجەکانی پێ.
7- چاڵبوونی پێستی سەر ئاوساوییەکە لە کاتی فشارخستنەسەریدا.
PM:01:39:03/08/2025
ئهم بابهته 788
جار خوێنراوهتهوه