‌گۆشتی زیادەی ڕیخۆڵە چییە و چۆن چارەسەر دەکرێت ؟

وێستگە ستایل-

گۆشتی زیادەی ڕیخۆڵە بریتییە لە گەشەیەکی نائاسایی کە لە ناوپۆشی ناوەوەی ڕیخۆڵە دروست دەبێت، زۆرجار لە کۆڵۆن یان کۆمدا پەیدادەبێت، دکتۆر هاوار نەقشبەندی پسپۆڕی نەشتەرگەری گشتی لەم باسەدا نیشانەکان و ڕیگاکانی چارەسەری ئەم حاڵەتە ڕووندەکاتەوە: 

- زۆرێک لە جۆرەکانی گۆشتی زیادەی ڕیخۆڵە بێ نیشانەن، بەڵام کاتێک نیشانەکان دەردەکەون، لەوانەیە بریتی بن لە:
1- خوێنبەربوونی کۆم.
2- گۆڕان لە خووی ڕیخۆڵەدا.
3- ئازاری سک.
4- کەم خوێنی کەمی ئاسن بەهۆی خوێنبەربوون.

- چارەسەری سەرەکی بریتییە لە لابردنی گۆشتی زیادە لە کاتی نازوری کۆڵۆن وەک :
1- لابردنی گۆشتی زیادەی ڕیخۆڵە بە نازور.
2- لابردنی گۆشتی زیادەی ڕیخۆڵە بە نەشتەرگەری پێویستە ئەگەر گۆشتی زیادەی ڕیخۆڵە زۆر گەورە بێت یان نەتوانرێت بە شێوەی نازور لاببرێت، هەروەها پێویستە ئەگەر گومانی شێرپەنجە هەبێت.

- چاودێری بەدواداچوون بەندە بە ژمارە و قەبارە و جۆری گۆشتە زیادەکەوە، بە شێوەیەکی گشتی نازور هەر 3-10 ساڵ جارێک دووبارە دەکرێتەوە، بەپێی مەترسی.


PM:01:28:03/08/2025


ئه‌م بابه‌ته 556 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌