‌نیشانەکانی هەوکردنی زراو کامانەن ؟

وێستگە ستایل-

هەوکردنی زراو بە زۆری بەهۆی بەردی زراوەوە ڕوودەدات کە بۆری زراو دەگرێت و دەبێتە هۆی هەوکردن، دکتۆر هاوار نەقشبەندی پسپۆڕی نەشتەرگەری گشتی لەم بابەتەدا نیشانەکانی هەوکردنی زراو ڕووندەکاتەوە کە بریتین لە :

1- ئازارێکی زۆر لە بەشی سەرەوەی لای ڕاستی سک، کە ئازارێکی کتوپڕ و تیژە و لەوانەیە بگوازرێتەوە بۆ سەر شانی ڕاست یان پشت، کەزۆرجار  دەکرێت پاش خواردنی ژەمە چەورەکان خراپتر ببێت.
2- تا و لەرز.
3- هێڵنجدان و ڕشانەوە.
4- زەردوویی (زەردبوونی پێست یان چاو): لە هەندێک حاڵەتدا ئەگەر بۆری زەرداویش گیرا لەگەڵ هەوکردنی زراودا.
5- ئاوسانی سک و غازات.
6- پیسایی ڕەنگی کاڵ یان ڕەنگی میزی تۆخ – لە حاڵەتە سەختەکاندا.


PM:01:20:03/08/2025


ئه‌م بابه‌ته 520 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌