‌کاریگەرییەکانی شەپۆلی گەرما لەسەر مێشک کامانەن ؟

وێستگە ستایل-

ئاشکرایە لە دەرەنجامی گۆڕانکارییە مەترسیدارەکانی کەشوهەوا جیهان ڕووبەڕووی چەندین شەپۆلی گەرما دەبێتەوە، کاریگەری بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی لەسەر مێشکی مرۆڤ مەترسیدارە و زاناکان ئاگایی دەدەن.

جەستەی مرۆڤ بە جۆرێک ڕێکخراوە کە دەتوانێت لە پلەی گەرمی 37 پلەی سیلیزیدا فەرمانەکانی خۆی بەجێبگەیەنێت، هەر بۆیە لەگەڵ بەرزبوونەوەی لە ڕادەبەدەری پلەی گەرما، جەستە دووچاری وشکبوونەوە دەبێت و خوێن خەست دەبێتەوە، ئەگەری هەیە دڵ بە باشی نەتوانێت خوێن ڕەوانەی مێشک بکات و بەم جۆرەش فەرمانی مێشک لاواز دەبێت و دەکرێت نیشانەکانی وەک سەرئێشە، سەرسووڕان و هەستکردن بە بێهێزی دەربکەوێت.

بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما حاڵەتە دەروونییەکانی وەک دڵەڕاوکێ، خەمۆکی و شیزۆفرینیا خراپتر دەکات و هەروەها کاریگەری لەسەر نەخۆشەکانی زەهایمەر و پەرکەم بەجێدەهێڵیت بە جۆرێک ئەگەری دووچاربوون بە گەشکە زیاد دەکات.

شەپۆلەکانی گەرما بە پلەی یەکەم کاریگەری لە منداڵان و گەورە ساڵان دەکات و دەبێتە هۆی تێکچوونی باری تەندروستیان.


PM:12:40:03/08/2025


ئه‌م بابه‌ته 524 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌