توێژینەوەیەک: دوو خووی سادە باری دەروونیت جێگیر دەکات
وێستگە ستایل-
لە نوێترین توێژینەوەدا ئاشکرابووە کە دوو خووی زۆر سادە و ئاسان دەکرێت ببێتە هۆی جێگیربوونی باری دەروونی مرۆڤ و بەدووربێت لە تووشبوون بە نەخۆشییە دەروونییەکان کە ئەوانیش بریتین لە پاشەکەوتکردنی داهاتی مانگانە بە شێوەیەکی ڕێکخراو و دانەوەی قەرز.
شارەزایەکی بواری ئابووری لە زانکۆی باشوری ئوستڕاڵیا ئاشکرای کردووە کە پەیڕەوکردنی ئەم دوو خووە دەکرێت یارمەتیدەر بێت لە جێگیرکردنی تەندروستی دەروونی مرۆڤ ئەگەر وەک خۆی جێبەجێبکرێت.
ئەم توێژینەوەیە بە بەشداریکردنی نزیکەی 17 هەزار کەس کە تەمەنیان 15 ساڵ و سەرووتر بووە ئەنجامدراوە و داتاکان لە نێوان ساڵانی 2001 بۆ 2021 کۆکراونەتەوە، دەرەنجامی ئەم توێژینەوەیە دەریخستووە ئەو کەسانەی بارێکی دارایی جێگیریان بۆ خۆیان فەراهەمکردووە بە پاشەکەوتکردنی بڕێکی باش لە داهاتی مانگانە و دانەوەی هەموو جۆرە قەرزێک لە کاتی دیاریکراوی خۆیدا خاوەنی وزەیەکی چالاک، پەیوەندییەکی کۆمەڵایەتی بەهێز و تەندروستییەکی دەروونی جێگیر بوون بە بەروارد بە کەسانی دیکە.
لە هەمان کاتدا ئەو کەسانەی داهاتی مانگانەی خۆیان بەفیڕۆداوە و بڕێکی زۆر لە قەرزیان لەسەر کەڵەکە بووە دووچاری شڵەژانی دەروونی و دڵەڕاوکێیەکی زۆر هاتوون کە کاریگەری لەسەر تەواوی ژیانیان پەیداکردووە.
PM:12:19:03/08/2025
ئهم بابهته 580
جار خوێنراوهتهوه