‌پزیشکێک: 3 کەلوپەلی ژەهراوی ژووری نووستنەکەت فڕێبدە

وێستگە ستایل-

پزیشکێکی پسپۆڕی نەخۆشییەکانی هەرس و جگەر لە زانکۆی هارڤارد 3 کەلوپەلی ژەهراوی ئاشکرادەکات کە پێویستە لە ژووری نووستن دووربخرێنەوە.

بە گوێرەی وتەکانی دکتۆر سۆهراب سیثی ئەو کەلوپەلە ژەهراوییانە بریتین لە بالیفی کۆن، جێگە نوستنی کۆن و بۆنخۆشکەری هەوایی، کە پێویستە بە زوترین کات دووربخرێنەوە لە ژووری نووستن بە مەبەستی پاراستنی تەندروستی مرۆڤ.

1- بالیفی زۆر بەکارهاتوو دەکرێت ببێتە سەرچاوەی کۆبوونەوەی گەنە، ئارەق و ئەو ماددانەی کە هەستیاری پەیدادەکەن، گەنە مێروویەکی زۆر بچووکە کە دەکرێت بە چاو نەبینرێت بەڵام هۆکارێکی سەرەکی تووشبوونە بە نەخۆشی ڕەبۆ، هەر بۆیە پێویستە تەمەنی بالیف تەنها یەک بۆ دوو ساڵ بێت و بگۆڕدرێت.

2- بۆنخۆشکەری هەوایی لە کاتی کارپێکردنیدا چەند گەردێکی ژەهراوی کیمیایی دەکاتە دەرەوە کە دەکرێت بگەنە سییەکانی مرۆڤ و زیانی پێبگەیەنن، هەروەها ئەم گەردانە دەبنە هۆی تێکدانی هۆڕمۆنەکانی جەستە و لە ئەگەری گەیشتنیان بە مێشک دەبنە هۆی سەرئێشە، سەرسووڕان و تێکچوونی بینین، کاریگەری درێژخایەنی بۆنخۆشکەرەکان لەسەر مرۆڤ بە جۆرێکە دەبنە هۆی نەخۆشی دڵ، سییەکان، نەزۆکی و تەنانەت شێرپەنجە.

3- جێگەی نوستن ئەگەر بۆ ماوەی 10 ساڵ بەکاربهێنرێت دەبێتە هۆی دووچاربوون بە ئازاری پشت و تێکچوونی کوالیتی خەو. 


AM:11:59:03/08/2025


ئه‌م بابه‌ته 564 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌