لە هەفتەی شیرپێدانی سروشتیدا سوودەکانی شیری دایک بزانە
وێستگە ستایل-
هەفتەی شیرپێدانی سروشتی کەمپینێکی جیهانییە، هەموو ساڵێک بۆ ماوەی یەک هەفتە لە نێوان 1 ی ئاب بۆ 7 ی ئاب کەمپینی پشتگیریکردنی پێدانی شیری دایک بە منداڵ بەڕێوەدەچێت بە مەبەستی ئاگایی و هاندانی دایکان بۆ شیرپێدانی سروشتی.
ئەم هەڵمەتە لە لایەن ڕێکخراوی WABA و بە پشتگیریکردنی ڕێکخراوەکانی WHO و UNICEF بەڕێوەدەچێت، گرنگترین سوودەکانی شیری دایک بۆ هەر یەکە لە دایک و منداڵ بەم جۆرەن:
- سوودەکانی بۆ دایک بریتین لە :
1- ئەو دایکانەی شیری خۆیان دەدەن بە کۆرپەکەیان بە کاتێکی زۆر کەمتر کێشی لەشیان دەگەڕێتەوە بۆ باری پێش دووگیانبوون لە ڕێگەی سوتاندنی بڕێکی زۆر لە کالۆرییەوە ڕۆژانە.
2- شیرپێدانی سروشتی مەترسی تووشبوون بە شێرپەنجەی هێلکەدان و مەمک بە شێوەیەکی بەرچاو کەمدەکاتەوە.
3- ئەگەری دووچاربوون بە خەمۆکی دوای منداڵبوون زۆر کەم دەکاتەوە.
- سوودەکانی بۆ منداڵ بریتین لە :
1- شیری دایک سەرچاوەیەکی دەوڵەمەندە بە زۆربەی کانزا و ڤیتامینە پێویستەکان و ڕێگری دەکات لە زیادبوونی مەترسیداری کێشی منداڵ و قەڵەوی.
2- بەرگری جەستەی منداڵ بە جۆرێک بەرزدەکاتەوە کە دەیپارێزێت لە هەوکردنە ڤایرۆس و بەکتریاییەکان.
3- ئەگەری تووشبوون بە هەوکردنی گوێ، هەوکردنی بۆری هەوا و نەخۆشی شەکرە بە شێوەیەکی بەرچاو کەم دەکاتەوە.
PM:02:25:02/08/2025
ئهم بابهته 588
جار خوێنراوهتهوه