‌پزیشکێک: کەسانی جگەرەکێش پشکنینی پێشوەختە بکەن

وێستگە ستایل-

یەکی مانگی ئابی هەموو ساڵێک  ڕۆژی جیهانیی شێرپەنجەی سیەکانە کە کوشندەترین شێرپەنجەیە لە نێوان هەموو شێرپەنجەکان، دکتۆر زانا دزەیی پسپۆڕی وردی نەخۆشییەکانی هەناسە ڕێنمایی کەسانی جگەرەکێش دەکات بەجۆرێک هەر کەسێکی جگەرەکێش ئەم خاڵانەی خوارەوە بیگرێتەوە پێویستە پشکنین بکات: 

1- ئەگەر تەمەن لە نێوان 50 بۆ 80 ساڵە.
2- ئەگەر بیست ساڵ یان زیاترە ڕۆژانە 20 جگەرە یان زیاتر بکێشیت، یان دە ساڵ یان زیاتر ڕۆژانە 40 جگەرە یان زیاتر بکێشیت.
3- ئەگەر  خاڵی دووەم دەتگرێتەوە و بەڵام ئێستا وازت لە جگەرەکێشان هێناوە و وازهێنانت لە جگەرەکێشان کەمترە لە پازدە ساڵ
ئەوا پابەند بە ڕێکارەکانی ڕێگریی کردن لە شێرپەنجەی سییەکان، پێویستە پشکنینی دەستنیشان کردنی پێشینە یان سکرین بۆ شێرپەنجەی سیەکان بکەیت.

- ئەم پشکنینە لە ڕێگەی تیشکی سی تی سکانی سییەکان دەبێت، ئێستا خۆشبەختانە ئەمجۆرە پشکنینە تایبەتە لە هەندێ سەنتەر لە هەرێمی کوردستان بەردەستە و گرنگی ئەم پشکنینە لەوەدایە کە دەتوانرێت بەشێک لە نەخۆشییەکە لە قۆناغێکی سەرەتایی دەستنیشان بکرێت، ئەوکات چارەسەر ئاسانتر دەبێت و لە هەمان کاتدا دەتواندرێت کوشندەیی شێرپەنجەکە ئەگەر لە قۆناغی سەرەتایی دەستنیشان کردندا بێت کەمبکرێتەوە.


PM:01:57:02/08/2025


ئه‌م بابه‌ته 376 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌