‌ئەو دەرمانانەی لە ماوەی دووگیانیدا سەلامەتن کامانەن ؟

وێستگە ستایل-

وەک ئاشکرایە ماوەی دووگیانی  ماوەیەکی هەستیارە، هەر بۆیە پێویستە پێش بەکارهێنانی هەر دەرمانێک ڕاوێژ بە پزیشک بکرێت، دکتۆرە کەژان کاوە پسپۆڕی نەخۆشییەکانی ژنان و منداڵبوون لەم بابەتەدا باس لە ئەو دەرمانانە دەکات کە سەلامەتن لە ماوەی دووگیانیدا.

1- دەرمانی کەمکردنەوەی ئازار و تا: 
- پاراسیتۆل سەلامەتە لە هەرسێ مانگەکانی دووگیانییدا، کاتێک بە بڕی گونجاو بۆ ئازار یان تا بەکاردەهێنرێت.
- دووربکەوە لە: ئیبوپڕۆفین، ناپرۆکسین بەتایبەتی لە سێ مانگی سێیەمدا چونکە دەتوانن کاریگەرییان هەبێت لەسەر دڵ و سووڕی خوێنی منداڵەکە.

2- دەرمانی کەمکردنەوەی حەساسیەت، لۆراتادین (Claritin): بەگشتی دوای سێ مانگی یەکەم سەلامەتە.
3- سپرای لووت بە خوێ: بژاردەیەکی باشە بۆ گیرانی لووت.
4- بلۆکەرەکانی هیستامین H2: وەک ڕانیتیدین بەزۆری سەلامەتن بۆ کێشەکانی هەرس.
5- ڤیتامین B6 و دۆکسیلامین: زۆرجار پێشنیار دەکرێت بۆ سکچوونی پەیوەست بە دووگیانی، تەواوکەری زەنجەفیلیش ڕەنگە یارمەتیدەر بێت، و بەگشتی بە سەلامەت دادەنرێت.
6- دژە زیندەییەکان: هەندێکیان وەکو پەنسلین و ئەمۆکسیسیلین لە کاتی دووگیانیدا سەلامەتن.


PM:12:25:02/08/2025


ئه‌م بابه‌ته 236 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌