‌سوودەکانی شۆکۆلاتەی تۆخ کامانەن ؟

وێستگە ستایل-

وەک ئاشکرایە شۆکۆلاتەی تۆخ دەوڵەمەندە بە کانزا جۆراوجۆرەکان، هەربۆیە دەکرێت چەندین سوودی تەندروستی لێوەربگیرێت وەک پاراستنی تەندروستی دڵ، ڕێکخستنی کێش و بەهێزکردنی باری دەروونی.

نوێترین ڕاپۆرتی پێگەی Very Well Health ی بەریتانی ئاشکرای دەکات بەدەستهێنانی سوودەکانی خواردنی شۆکۆلاتەی تۆخ پەیوەندی بە کاتی وەرگرتنی ئەم کانزا بەنرخەوە هەیە، بە جۆرێک وەرگرتنی شۆکۆلاتە لە پاش ژەمی نیوەڕۆ هەڵبژاردەیەکی بەهێزە بۆ دڵخۆشکردن و بەرەوپێشبردنی میزاج.

ئەم شۆکۆلاتەیە کاکاوی بە ڕێژەی %85 تێدایە وە هەبوونی دژە ئۆکسێنەری polyphenol لە ناو کاکاودا دەکرێت ببێتە هۆی کەمکردنەوەی ڕێژەی هۆڕمۆنەکانی کۆرتیسۆل و ئیپینفرین و دەرەنجام کەمکردنەوەی دڵەڕاوکێ.

هەروەها خواردنی ئەم شۆکۆلاتەیە لە بەیانیاندا دەبێتە هۆی داگرتنی کێشی لەش، ئەو کەسانەی ئەم ڕێگەیەیان پەیڕەوکردووە ئاشکرایان کردووە ئارەزووی خواردنیان کەمبۆتەوە و کێشیان دابەزیوە، بە هەمان شێوە خواردنی شۆکۆلاتەی تۆخ لە بەیانیاندا ڕۆڵێکی کاریگەر دەبینێت لە پاراستنی تەندروستی دڵدا.


PM:12:10:02/08/2025


ئه‌م بابه‌ته 436 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌