ڕێگە چارەسەرییەکانی ئازاری کلێنچکە کامانەن ؟
وێستگە ستایل-
ئازاری کلێنچکە حاڵەتێکی باوی نێو خەڵکە، کە دەکرێت چەند هۆکارێکی لە پشتەوە بێت وەک دانیشتن لەسەر ڕووکارێکی ڕەق بۆ ماوەیەکی درێژ، کەوتن بەسەر ناوچەی کلێنچکەدا یاخود زیانپێگەیشتنی ئەو ناوچەیە لە کاتی منداڵبووندا، نزیکەی 9 کەس لە کۆی 10 کەس کە بە دەست ئەم حاڵەتەوە دەناڵێنن دەکرێت چارەسەری ئازارەکەیان بکرێت بە بێ چارەسەری پزیشکی، وەک گرتنەبەری ئەم هەنگاوانەی خوارەوە کە بریتین لە :
1- بەکارهێنانی بالیفێکی تایبەت بە ناوچەی کلێنچکە بە مەبەستی کەمکردنەوەی پەستان لەسەر ئەو ناوچەیە.
2- سەردانیکردنی چارەسەرکارێکی سروشتی بە مەبەستی ڕێنمایکردنی شێوازی تەندروستی باری لەش، وەک ئاشکرایە دانیشتنی هەڵە دەکرێت ئازارەکە زیاتر بکات.
3- بەکارهێنانی پەستێنەری گەرم و سارد یارمەتیدەر دەبێت لە کەمکردنەوەی ئازارەکە.
4- وەرگرتنی دەرمانەکانی دژە هەوکردنی ناسراو بە NSAID وەک ڤۆلتارین و ئیبۆپرۆفین، بەڵام مەرجە بەکارهێنانی ئەم جۆرە دەرمانانە لە ژێر چاودێری پزیشکیدا بێت.
PM:02:30:31/07/2025
ئهم بابهته 476
جار خوێنراوهتهوه