‌فشاری خوێنی سەدریەی سپی چییە ؟

وێستگە ستایل-

فشاری خوێنی سەدریەی سپی حاڵەتێکی باوە کە تیایدا ئەو کەسەی دەچێت بۆ لای پزیشک و پزیشکەکە فشاری خوێنی بۆ دەگرێت، فشاری خوێنی بەرز دەردەچێت، ئەمەش لە کاتێکدایە کەسەکە هەموو کات فشاری خوێنی ئاساییە و بەرز نییە، دکتۆر زانیار ئاغال پسپۆڕی هەناو و شەکرە و دڵ ڕوونکردنەوەی زیاتر لەسەر ئەم بابەتە دەخاتە ڕوو.

- ئە‎م حاڵەتی بەرزی فشاری خوێنە بە هۆی دڵە ڕاوکێ لە کاتی بینینی پزیشک ڕوودەدات، هەر بۆیە ناونراوە فشاری خوێنی سەدریەی سپی،  سەدریەی سپی بەرگی فەرمی هەموو پزیشکانە، دڵەڕاوکێ و هەستکردن بە نا مورتاحیی لە کاتی بینینی ئەم پۆشاکە وا دەکات فشاری خوێن بەرزببێتەوە.

- پێشتر ئەم حاڵەتە بە ئاسایی دادەنرا، بەڵام لە ئێستادا دەرکەوتووە ئەم کەسانە مەترسی تووشبوونیان بە نەخۆشییەکانی جەڵدە و بۆرییەکانی خوێن لێدەکرێت بە بەراورد بە کەسێکی دیکە کە ئەم حاڵەتەی نییە، هەربۆیە پێویستە ئەم کەسانە دەست بکەن بە وەرزش و پارێز و شێوازی ژیانێکی تەندروست بەڵام پێویست بە وەرگرتنی دەرمان ناکات.


PM:02:06:31/07/2025


ئه‌م بابه‌ته 356 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌