گروپێکی خوێنی دەگمەن دۆزرایەوە
وێستگە ستایل-
لە ناوچەی کۆلاری ویلایەتی کارناتاکا لە باشوری هندستان خانمێک هەڵگری جۆرە خوێنێکی دەگمەنە کە پێشتر نەدۆزراوەتەوە.
ئەم دۆزینەوەیە لە میانەی ئامادەکردنی خوێن بۆ نەشتەرگەری دڵی خانمێکی هندی تەمەن 38 ساڵ ڕوویداوە، ئەم خانمە پێویستی بە ئامادەکردنی خوێن بووە بەر لە نەشتەرگەرییەکەی، بۆ ئەم مەبەستەش خوێنی لێوەرگیراوە بۆ ئەوەی هاوتا بکرێت لەگەڵ گروپە خوێنە بەردەستەکان بەڵام لەگەڵ هیچ جۆرە گروپێكی خوێندا هاوتا نەبووە و ئەمەش بۆتە جێگەی سەرنجی پزیشکانی ئەو وڵاتە.
خوێنی ئەم خانمە نێردراوە بۆ تاقیگەی پێشکەوتووی خوێن لە سەنتەری خوێن بەخشینی ئەو ناوچەیە بە مەبەستی لێکۆڵینەوە لەم جۆرە گروپی خوێنە، دەرەنجامی پشکنینە تاقیگەییەکە ئاشکرای کردووە ئەم جۆرە گروپی خوێنە نەزانراوە و جۆرێکی دەگمەنە کە پێشتر نەبینراوە، ئەمە لە کاتێکدایە نمونەی خوێن لە 20 کەسی نزیکی ئەم خانمە بە مەبەستی پشکنین وەرگیراوە بەڵام هیچ جۆرە لیکچوونێک بەدینەکراوە.
دوا بە دوای هەوڵەکان بڕیاردراوە بە ناردنی نمونەی خوێنی ئەم خانمە و کەسە نزیکەکانیشی بۆ تاقیگەی نێودەوڵەتی پشکنینی خوێن لە بریستۆل بە مەبەستی ئەنجامدانی توێژینەوە بۆ ماوەی 10 مانگ و ئاشکراکردنی جۆرە گروپێکی خوێنی نوێ.
PM:01:26:31/07/2025
ئهم بابهته 436
جار خوێنراوهتهوه