‌6 خۆراک پیری پێشدەخات

وێستگە ستایل-

پسپۆڕان ئاگایی دەدەن لەو خۆراکانەی کە بڕێکی زۆر لە شەکر و چەوری تێریان تێدایە، هەروەها خواردنەوە کحولییەکان کە دەکرێت ببنە هۆی پیری پێشوەختە.

بە گوێرەی ڕاپۆرتێکی پێگەی Very Well Health، هەندێک خۆراک دەبنە هۆی پێشخستنی پیری لە مرۆڤدا وەک دەرکەوتنی زووی سپیبوونی قژ، چرچ و لۆچی و شۆڕبوونی پێست و ڕووخسار وەک ئەمانەی خوارەوە:

1- خواردنە سورەوکراوەکانی وەک پەتاتە و مریشک و ئەو خۆراکانەی بڕێکی زۆر لە چەوریان تێدایە.
2- گۆشتی سوور وەک گۆشتی بەرخ، گا و بزن بڕێکی زۆر لە چەوری تێریان تێدایە.
3- شیرینییەکانی وەک بسکیت، دۆنەت و پاقلاوە بە هۆی بەرزی ڕێژەی شەکر تیایاندا دەبنە هۆی پیری پێشوەختە.
4- گۆشتی برژاو لە پاش برژاندنی ئەماین و هایدرۆکاربۆن پەیدا دەکات کە دەبنە هۆی چرچبوون.
5- گۆشتی سۆسەج و هۆت دۆگ بە هۆی پێکهاتە کیمیاییەکەیانەوە دەکرێت ببنە هۆی پیربوون.
6- ڕۆنی ڕووەکی بڕێکی بەرچاو لە کۆلسترۆلی تێدایە.


PM:12:28:31/07/2025


ئه‌م بابه‌ته 540 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌