‌هۆکارەکانی ئاوسانی گورچیلە کامانەن ؟

وێستگە ستایل-

مەبەست لە ئاوسانی گورچیلە کۆبوونەوەی میزە لە ناو گورچیلەکاندا کە دەبێتە هۆی گەورەبوونی گورچیلە و لە ڕاستیدا ئەم حاڵەتە نەخۆشی نییە بەڵکو نیشانەیە بۆ کێشەیەکی بنەڕەتی لە ڕۆشتنی میزدا، دکتۆر ڕەوا عومەر پسپۆڕی نەشتەرگەری گورچیلە و میزەڕۆ لەم بابەتەدا ڕوونکردنەوەی زیاتر باس دەکات.

- هۆکارەکانی ئاوسانی گورچیلە دەکرێت بەم شێوەیە پۆلێن بکرێن :
1- گیرانی بۆری میز یان بۆری حالب بە هۆی بەردی گورچیلە یان تەسکبوونەوە یان وەرەم.
2- گەورەبوونی پرۆستات لە پیاوانی بە تەمەندا دەبێتە ڕێگر لە ڕۆشتنی میز.
3- خانمان لە ماوەی دووگیانیدا.
4- وەرەمی میزەڵدان.
5- هەوکردنی توندی بۆری میز یان گورچیلە.

- چارەسەری ئەم حاڵەتە بەندە بە هۆکاری بنەڕەتی و توندی ئاوسانەکە.


PM:05:02:20/07/2025


ئه‌م بابه‌ته 500 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌