هۆکارەکانی کەمبوونەوەی کۆلاجین چین ؟
وێستگە ستایل-
کۆلاجین یەکێکە لە گرنگترین ئەو پڕۆتینانەی لەشی مرۆڤ کە ڕۆڵێکی کاریگەری هەیە لە هێشتنەوەی پێست بە گەنجی و ڕێگری کردن لە چرچبوون و بەخشینی پێستێکی ڕوون جوان، دکتۆرە شۆخان حەسەن پسپۆڕی پێست و جوانکاری لەم بابەتەدا هۆکارەکانی کەم بوونەوەی کۆلاجینی پێست ڕووندەکاتەوە کە بریتین لە :
1- تەمەن: مرۆڤ لەسەرو تەمەنی 35 ساڵیەوە بەگشتی ئاستی بەرهەمهێنانی کۆلاجینی پێستی کەم دەبێتەوە .
2- کێشانی جگەرە و نێرگەلە و خواردنەوەی ماددە کحولیەکان.
3- زۆر خواردنی شەکر و شیرینی.
4- بەرکەوتنی زۆر و بەردەوامی پێست بە تیشکی خۆر .
- هەر بۆیە پێویستە هەتا دەتوانن بە دووربن لەم هۆکارانە هەتاوەکو خاوەنی پێستێکی ڕوون و گەنج بن.
PM:04:37:20/07/2025
ئهم بابهته 884
جار خوێنراوهتهوه