‌چارەسەرەکانی هەرس نەکردنی خۆراک کامانەن ؟

وێستگە ستایل-

چارەسەری هەرس نەکردنی خۆراک بەندە بە هۆکارەکەیەوە، بەڵام بژاردە گشتیەکان بریتین لە دەرمان و گۆڕینی شێوازی ژیان و ڕێکخستنی خۆراک، دکتۆر هاوار نەقشبەندی لەم بابەتەدا وەڵامی ئەم پرسیارە دەداتەوە: 

1- دەرمانەکان یارمەتیدەرن بۆ کەمکردنەوەی ترشەڵۆکی گەدە، باشترکردنی هەرسکردن، یان پاراستنی ناوپۆشی گەدە وەک:
- دژە ترشەکان
- بلۆکەرەکانی هیستامین H2
- ڕێگرەکانی پەمپی پرۆتۆن (PPIs)
- دەرمانی دژە زیندەیی ئەگەر بەهۆی هەوکردنی بەکتیریای گەدە H. pylori بوو 

2- گۆڕینی شێوازی ژیان زۆر کاریگەرە و زۆرجار پێویستە لەگەڵ دەرمانەکان ڕێکبخرێن وەک: 
- خواردنی ژەمی بچووک.
- دوور بکەوە لە پاڵکەوتن ڕاستەوخۆ دوای خواردن(2-3 کاتژمێر چاوەڕێ بکە).
- کەمکردنەوەی فشاری دەروونی.
- وازهێنان لە جگەرەکێشان.
- دوور بکەوە لە خواردنەوە کحولیەکان.
- ئەگەر کێشت زیاد بوو کێشت دابەزێنە.

3- گۆرینی خۆراک, دوور بکەوە لە:
- خواردنی چەور/سورکراوە.
- کافاین (قاوە، چا).
- خواردنی بەهارات.
- خواردنەوە گازییەکان.
- خواردنی لیمۆ، تەماتە.
- شوکولاتە.
-  نەعنا.


PM:02:53:17/07/2025


ئه‌م بابه‌ته 236 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌